به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەیانی ئەمڕۆ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ساڵی نوێ خوێندن لە ئێران کرد.
ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە هەموو ڕێنماییە تەندروستییەکان لە خوێندگە و فێرگەکان لەبەرچاو دەگیردرێت، وتی: بنەماڵەکان نیگەران نەبن چونکوو تەندروستی قوتابیان و خوێندکاران بۆ ئێمە ئامانجی سەرەکی و بەردەوام دەبین لە ڕەوتی پەروەردەی قوتابیان لە هەموو وڵات.
ئەمساڵ بە هۆی کۆرۆناوە و ڕاگرتنی ڕەوتی خوێندنی ساڵی پار ، زووتر لە ڕابردوو خوێندن دەستیپێکردووە.